داوا له‌حكومه‌ت ده‌كرێت وەرگرتنەوەی پارەیەک لە هاووڵاتیان بوه‌ستێنێت

هەواڵ / ئابوری :: 27/08/2019‌ :: 3502‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

سێ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ یاداشتێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان كردووه‌ داواى راگرتنى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پێشینه‌ى خانوبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیرى و قه‌رزى بچوك له‌ هاووڵاتیان و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى ناوخۆ ده‌كه‌ن.

روپاك ئه‌حمەد، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ی ئابى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: لەگەڵ دوو پەرلەمانتارى دیکە یاداشتێكمان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار.

وتیشى: "له‌ یاداشتنامه‌كه‌دا داواى راگرتنى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پێشینه‌كانى هاوسه‌رگیرى و خانووبه‌ره‌ و قه‌رزى بچوكمان كردووه‌ تا ئه‌وكاته‌ى میكانیزمێك داده‌نرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ و قه‌رزى مووچه‌خۆران له‌لایه‌ن حكومه‌تەوە".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێش دروستبوونى قه‌یرانى دارایى، حكومه‌تى هه‌رێم پێشینه‌ى خانوبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیرى و قه‌رزى بچوكى ده‌دا به‌ هاووڵاتیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنى قه‌یرانى دارایى سه‌رجه‌م ئه‌و پێشینانه‌ وه‌ستان و له‌ئیستادا قه‌رزێكى زۆرى ئه‌و پێشینانه‌ كه‌وتووەته‌ لاى  هاووڵاتیان و حكومه‌ت داواى قه‌رزه‌كه‌ ده‌كاتەوە.

پ: چ.ع
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure