چەند ناوچەیەکی سلێمانی بۆ سێ رۆژ بێ ئاو دەبن

هەواڵ / کوردستان :: 26/08/2019‌ :: 236‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەهۆی شکاوی لەسەر هێڵی سەرەکی، چەند ناوچەیەکی سلێمانی بۆ ماوەی سێ رۆژ بێ ئاو دەبن.


ئاری جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی (ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئابی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەکەین کە دەکەونە سنووری ئەم پرۆژە و تانکیانەی دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەی سێ رۆژ و لە چوارشەممەی داهاتووەوە دابەشکردنی ئاو دەوەستێت بە هۆی شکاوی لەسەر هێڵی سەرەکی (1400 ملم)ی گواستنەوەی ئاو لە قولەرەیسی.  

وتیشی: "شوێنەکانیش ئەمانەن؛ تانکی کانی سپیکە، تانکی کوردسات، پرۆژەی هەواری شار، پرۆژەی کارێزەوشک (pWJ)، پرۆژەی دەباشان، پرۆژەی قڕگەی یەک، تانکی  هەوارەبەرزە، تانکی قڕگەی دوو،  تانکی هەندرێن،  تانکی هیرۆن، پرۆژەی گردی جۆگە،  تانکی گردەگڕوێ".

پ: ن.ر

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure