دراوی چینى نزمترین ئاستی لە 11 ساڵدا تۆمارکرد

هەواڵ / ئابوری :: 26/08/2019‌ :: 222‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

دراوی چینی لەبازاڕە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە دابەزینێکی بەرچاوی بەرامبەر دۆلار بەخۆوە بینی.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەهۆی جەنگی ئابوری نێوان چین و ئەمریکا و ئاڵۆزییەکانی هۆنگ کۆنگ، ئەمڕۆ دووشەممە یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 7.1500 یوانی چینی مامەڵەی پێوەکراوە. ئەوەش نزمترین ئاستی ئەو دراوەیە بەرامبەر دۆلار لە 11 ساڵی رابوردوودا.

هاوکات لە بازاڕەکانى دەرەوەش نرخى ئەو دراوە بەرامبەر یەک دۆلارى ئەمریکى بۆ 7.187 یوان دابەزى.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.ر
پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure