شه‌ڕى ئابوریى ئه‌مریكا و چین به‌ره‌و هێوربوونه‌وه‌ ده‌چێت

هەواڵ / ئابوری :: 27/08/2019‌ :: 120‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌ داهاتوویه‌كى (زۆر نزیك)دا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان دانوستانه‌كانى تایبه‌ت به‌ بوارى بازرگانیى له‌گه‌ڵ چین-دا ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.


دۆناڵد تره‌مپ له‌ په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ى گروپى حه‌وت كه‌ له‌ فره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت وتى: "واشنتۆن دوو په‌یوه‌ندیى له‌ چین-ه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ كه‌ تێدا داواى راوێژى سه‌ر مێزى دانوستان ده‌كات، بۆیه‌ له‌ زووترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌و باوه‌ڕه‌یشدام بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن".

سه‌رۆكى ئه‌مریكا ستایشى (شى جین بینگ)ى هاوتا چینییه‌كه‌یى كرد و وتى: "ده‌زانێت كاروباره‌كان به‌ چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕۆن. رێككه‌وتنه‌كه‌یش به‌لاى چین و ئه‌مریكا و جیهانیشه‌وه‌ باش و كونجاو ده‌بێت".

پێشتر جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى چین وتبووى:"ئێمه‌ ئاماده‌ین به‌ هێمنى و له‌ڕێى راوێژ و هاوكارییه‌وه‌، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و دژى په‌ره‌سه‌ندنى شه‌ڕى بازرگانین".

رۆژى هه‌ینیى رابوردوو، په‌كین هه‌ڕه‌شه‌ى زیادكردنى رسوماتى گومرگیى سه‌ر داهاتى هاورده‌ى ساڵانه‌ى به‌رهه‌مه‌ ئه‌مریكییه‌كانى كرد به‌ به‌هاى 75 ملیار دۆلار، ده‌ستبه‌جێیش ئه‌مریكا رایگه‌یاند رسوماتى گومرگیى سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانى چین "زۆر له‌وه‌ زیاتر ده‌كه‌ین كه‌ بڕیاره‌ له‌داهاتوودا بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

ئه‌م لێدوان و كاردانه‌وانه‌ نوقڵانه‌ى شه‌ڕێكى توندى بازرگانیى نێوان ئه‌و دوو زلهێزه‌ ئابورییه‌ لێده‌دا و ته‌نانه‌ت مه‌ترسیى ئه‌وه‌ى هێنایه‌ ئاراوه‌ كه‌ كاریگه‌ریى راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بازاڕه‌كانى جیهان دروست بكات.

ئا: ل. م 

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure