سزاى سواڵكردنى منداڵان

هەواڵ / کوردستان :: 26/08/2019‌ :: 189‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سزاى سواڵكردنى منداڵ و مێردمنداڵان به‌پێى ته‌مه‌نیان جیاوازه‌ و پارێزه‌رێكیش روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر جۆرى سزاكان ده‌دات.


له‌میانه‌ى به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ى یاسا له‌ رادیۆى دواڕۆژ بڕیار ئیبراهیم پارێزه‌ر باسی له‌و سزایانه‌ كرد كه‌ له‌سه‌ر سواڵكردنى منداڵ هه‌یه‌.

ئه‌و ده‌ڵێت: "به‌پێى یاساى عێراقى ته‌مه‌نى منداڵ به‌ كه‌متر له‌ 16 ساڵ دیاریكراوه‌ و سێ جۆریش له‌ سواڵكردنى منداڵ هه‌یه‌ كه‌ بریتین سواڵكردن به‌ ویستى خۆیان و سواڵكردنى به‌ زۆر و كارپێكردنى به‌ زۆر".

وتیشى: "كاركردن به‌منداڵى خوار 16 ساڵ به‌ تاوان داده‌نرێت هه‌روه‌ك سواڵیش له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ كه‌ سزاى به‌خێوكه‌رى یان ئه‌و كه‌سه‌ ده‌درێت كه‌ خستویه‌تیه‌به‌ر ئه‌و كاره‌ كه‌ له‌پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ و دووباره‌كردنه‌وه‌ى سزاى زیندانی ده‌درێت كه‌ له‌یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت و غه‌رامه‌ش ده‌كرێت كه‌ له‌یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت".

ئا: هـ. ق  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure