پوتین باڵیۆزى رووسیاى له‌ بریتانیا له‌كاره‌كه‌ى دوورخسته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 26/08/2019‌ :: 182‌ جار بینراوە

تاگ :: رووسیا

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 26ى ئابى 2019) ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى رووسیا، به‌ مه‌رسومێكى سه‌رۆكایه‌تى، (ئه‌لیكسانده‌ر یاكۆڤینكۆ) باڵیۆزى رووسیاى له‌ شانشینى یه‌كگرتوو دوورخسته‌وه‌ و له‌ پۆسته‌كه‌ى (به‌خشى).


سه‌رۆكایه‌تى رووسیا (كرملین) ده‌ڵێت: "به‌پێى مه‌رسومه‌كه‌ى پوتین، یاكۆڤینكۆ له‌ پۆستى (باڵیۆزى سه‌رووئاسایى) و كۆمسیارى رووسیا له‌ شانشینى یه‌كگرتوو و ئێرله‌نداى باكوور، ده‌به‌خشرێت".

میدیاكانى رووسیا ئه‌وه‌ روونده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ باڵیۆزى روسیا له‌ بریتانیا له‌ ساڵى 2011ه‌وه‌ له‌و پۆسته‌یدایه‌ و ئێستا ماوه‌ى كاركردن و مانه‌وه‌ى له‌ پۆسته‌كه‌یدا ته‌واو بووه‌، حكومه‌تى مۆسكۆ-یش (ئیڤان ڤۆلۆدین) راوێژكار و نێرده‌ى رووسیاى به‌شێوه‌یه‌كى كاتى له‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ى خۆى له‌ له‌نده‌ن داناوه‌ بۆ راییكردنى كاروباره‌ دیپلۆماسیه‌كان.
 
ئا: ل. م 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure