ناسا مەترسیەکی گەورە له‌سه‌ر زه‌وى ئاشکرادەکات

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1941‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

ئاژانسی گەردوونناسی ناسا رایده‌گه‌یه‌نێت: هەسارەیەکی زەبەلاح بەقەبارەی "ئیمپایەر ئاستیت"ی بەناوبانگ، لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا بەرەو رووی زەوی دێت.


بەپێی رۆژنامەی (زە سەن)ی بریتانی پسپۆران باسیان لەوەکردووه‌: ئەو هەسارەیە کە ناوی (QW7 2000)ى لێنراوە بەخێرایی 23100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرەو زەوی دێت و لە 14ى ئەیلولی 2019 دەگاتە زەوی.

درێژی تەنە ئاسمانییەکە دەگاتە 650 مەتر، کە دەکاتە هێندەی گەورەترین تەلار لەجیهاندا کە بورجی خەلیفەیە لە دوبەی، ئاژانسی ناسا بۆ شیکاری تەنە نزیکەکان لەزەوییەوە وتی: "هەسارەکە بەبێ زیان بەسەر زەویدا تێپەڕدەبێت".

هەفتەی رابوردوو ئایلۆ ماسک، سەرۆکی ئامادەکاری کۆمپانیای (Tesla  Space X) لە تۆڕی تویتەر رایگەیاند: زەوی لەئێستادا هیچ بەرگرییەکی بەرامبەر هەسارە مەترسیدارەکان نییە.

هەسارەی ئەبو فیس بە یەکێک لە مەترسیدارترین هەسارەكان دادەنرێت کە چاوەڕوان دەکرێت بەر زەوی بکەوێت، ئەگەری هەیە لە ساڵی ٢٠٦٨ بگات بەزەوی. زانایان بۆیه‌ ئەو ناوەیان لەو هەسارەیە ناوە هاوشێوەیان کردوە بە ژاوەژاو و تاریکی کە روو لە زەوی دەکات، بەرکەوتن و پیاکێشانی بەزەوی مەزەندەکراوە بە 65000 بۆمبی ئه‌تۆمى هیرۆشیما.

و: پەری
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure