وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 26/08/2019‌ :: 114‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌موو رێكار و رێوشوێنه‌ یاسایى و دبلۆماسییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر پێشێلكارییه‌كى سه‌روه‌رى عێراق و پاراستنى خاكه‌كه‌ى.


ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ى ئابى 2019) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كى كورتدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ دواڕۆژ هاتووه‌ ده‌ڵێت: وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ هه‌موو رێوشوێنه‌ دیبلۆماسى و یاساییه‌ پێویسته‌كان، به‌ڕێگه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ى وڵاتانى دۆست و براوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر كارێك سه‌روه‌رى عێراق پێشێل بكات، پاراستنى خاكه‌كه‌ى بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ دوابه‌دواى چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى بۆردومانكردنى باره‌گاكانى حه‌شدى له‌ چه‌ند شارێكى عێراق دێت، كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌و هێزانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كرێت.

هه‌روه‌ك له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ مانگێكه‌ هێرش و بۆردومانى هێزه‌كانى سوپاى توركیا له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ بیانوى لێدان له‌ چه‌كدار و باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان درێژه‌ى هه‌یه‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure