نوێترین زانیاری لەسەر كەیسی کوشتنی تاریقی بەقاڵ

هەواڵ / کوردستان :: 26/08/2019‌ :: 11168‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

وا بڕیارە (سبەی سێشەممە 27ی ئابی 2019)، یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ لەشاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.


نیاز رۆستەم، خوشكی تاریقی بەقاڵ (ئەمڕۆ 26ی ئابی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: "سبەی لەدادگای سلێمانی یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵی برام بەڕێوەدەچێت و داواكارین دادگا سزای لەسێدارەدان بەسەر بكوژانی براكەماندا بسەپێنێت، یان بیاندەنە دەست خۆمان تا وەك براكەمان بیانكوژینەوە".

لە رۆژی 7ی نیسانی رابوردوودا ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی راگەیاند كە چەند مانگێك بوو سەرقاڵی رفاندنی هاووڵاتیان و كوشتنیان بوون، پاش دزینی ئۆتۆمبێلەكانیان، دیارترین قوربانییەكانیشیان تاریقی بەقاڵ بوو كە یەكێك بوو لە كاسبكارانی شەقامی مەولەوی و دۆزینەوە و ئاشكراكردنی ئەو باندە دەنگدانەوەی لێكەوتەوە.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure