عادل عەبدولمەهدی داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 25/08/2019‌ :: 152‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، بەغدا

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە وەزارەتی نەوت دەکات، پابەندی ئەو رێنماییە تایبەتانە بێت کە پەیوەستن بە دۆسیەی بە قاچاخبردنی نه‌وت به‌مه‌به‌ستى لەناوبردنی سیستمی گەندەڵی دۆسیەی نەوت.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق: "رێنمایی داوەتە وەزارەتی نەوت، بەمه‌به‌ستى پابەندبوونی وەزارەت بەو رێنماییانەی تایبەتن بە دۆسیەی بە قاچاخبردنی نەوت، لە ماوەیەکی دیاریکراودا".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "بۆ ئەو مەبەستە پێویسته‌ چاودێری رێوشوێنە جێبەجێکراوەکان بکرێت، بەجۆرێک گرەنتی بنەبڕکردنی گەندەڵی بکات لە دۆسیەی نەوتدا".

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure