تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیمانى بەرەنگاربوونەوەى وتارى رق و کینە واژۆ دەکەن

هەواڵ / جیهان :: 25/08/2019‌ :: 102‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

حكومه‌تى پاریس ئاشکرایکرد: سەرەڕاى دواخستنى جێبەجێکردنى ئەو بەڵێنانەى کۆمپانیاکانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لوتکەى جى 7 لە بیاریتز دابویان ده‌رباره‌ى بەرەنگاربوونەوەى وتارى رق و کینە، به‌ڵام گەشبینە کە لە داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.


فڕەنسا كه‌ میوانداریى كۆبوونه‌وه‌ى باڵاى کۆمەڵەى جى 7 لە شارى بیاریتز دەکات، رۆژى هەینى رابوردوو لە هەوڵى ئەوەدا بووە کە گەورە کۆمپانیاکانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قایل بکات بۆئه‌وه‌ى (پەیماننامەى ئینتەرنێتى کراوەى سەربەخۆى پارێزاو) واژۆ بکەن.

بەپێی رادیۆى 1ى ئەوروپا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا بەنهێنى فشارى خستووه‌تە سەر سەرۆکى جێبەجێکارى ئەو کۆمپانیانە، تا ئەو بەڵێنانە واژۆ نەکەن.

لاى خۆیەوە وەزیرى دەوڵەتى فڕەنسا بۆ کاروبارى ئه‌لیکترۆنى، دوێنێ "شەممە 24ى ئاب" ئاشکرایکردووه‌ کە "بەهۆى ناڕەزایەتى ئەمریکاوە واژۆکردنى پەیماننامەكە بۆ کاتێکى دیکە دواخرا".

وە: ئاکۆ زەنگەنە 
پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure