پاش کوشتنی، تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 823‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ نێو رووبارى ئه‌ڵوه‌ن له‌ شارى خانه‌قین، ته‌رمى هاووڵاتییه‌ك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ گولـله‌یه‌ك بەر سەری کەوتووە، پۆلیسیش ده‌ڵێت: "تائێستا هۆكاره‌كه‌ى نادیاره‌". 


دیار شه‌وكه‌وت، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خانه‌قین (ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئابی 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ى كۆڕنیش له‌ نێو رووبارى ئه‌ڵوه‌ن ته‌رمى هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى خانه‌قین دۆزاریه‌وه‌ كه‌ ئاسه‌وارى گولـله‌یه‌ك به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی. 

وتیشى: "ئه‌و هاووڵاتییه‌ ناوى (محه‌مه‌د عه‌زیز)ه‌ و ته‌مه‌نى 46 ساڵه‌ و تائێستا هۆكارى كوشتنه‌كه‌ى نادیارە، به‌ مه‌به‌ستى شیكارى پزیشكى ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كراوه‌". 

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure