گرنگترین هەواڵە ئابوریەکان

هەواڵ / ئابوری :: 25/08/2019‌ :: 146‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


RT- پارێزگاری بانکی بریتانیا: دەبێت پشت بەستنی جیهان بە دراوی دۆلار کۆتایی پێ بێت

مارک کارنی پارێزگاری بانکی بریتانیا داوایکرد بانکە ناوەندییەکان یەکبگرنەوە و چیتر پشت بە دۆلار نەبەستن و دراوێکی جێگرەوە بدۆزنەوە.


سکای نیوز- ئاستی فرۆشتنی خانووی نوێ لە ئەمریکا دابەزیوە
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا ئاشکرایکرد ئەم مانگە کەرتی فرۆشتنی خانووی نوێ بە بڕی 12.8% دابەزیوە، ئەمەش نزمترین ئاستێتی لە ساڵی 2013 وە.


حوڕڕە-ئیکیا بە بڕی 1.3 ملیار یۆرۆ وەبەرهێنان لە بازاری چین دەکات
کۆمپانیای (ئیکیا)ی سویدی تایبەت بە کەل و پەلی ناوماڵ ئاشکرایکرد بە بڕی 1.3 ملیار یۆرۆ وەبەرهێنان لەبازاڕی چین دەکەن، بەمەش متمانەی خۆیان دەکەنە ئەم بازاڕە گەورەیەی لەم دواییەدا سستبوونی بەخۆیەوە بینیوە.


RT- پاش زیادکردنی باج لەسەر بەرهەمە چینیەکان ترامپ بڕیارێکی دیکە دەردەکات
دۆناڵد ترامپ بڕیاریدا باجی گومرگی سەر بەرهەمە چینییەکان لە 25% وە بۆ 30% بەرزبکاتەوە واتا باجەکەی لە 250 ملیار دۆلارەوە بۆ 300 ملیار بەرزکردەوە، هەروەها داوای لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرد هەوڵی ئەوە بدەن بەرهەمەکانیان لە ئەمریکا دروست بکەن و پشت بە چین نەبەستن.



وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure