دەستەی مافی مرۆڤ روونكردنەوە لەسەر ئەم وێنەیە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 25/08/2019‌ :: 3191‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، ئەو منداڵانەی لەو وێنەیەدا دەركەوتوون بۆ گەڕان نییە بەدوای خواردنی زبڵدان، بەڵكو منداڵەكە بەدوای شتێكی خۆیدا دەگەڕێت كە باوكی فڕێیداوەتە نێو زبڵدانەكە.


محەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ 25ی ئابی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: شەوی رابوردوو دوای بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی ئەو خێزانەی گوایە بەدوای خواردنی زبڵدانەكە دەگەڕێن، نووسینگەی سلێمانی دەستەكەیان بەدواداچوونی كردووەو لەگەڵ برای ژنەكە گفتوگۆیان كردووە و ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە كە ئەو خێزانە هەژار بن و بەدوای خواردنی نێو زبڵدانەكە بگەڕێن.

گۆمەشینی وتی: "ئەو خێزانە هەژار نین و سكاڵاشیان لەسەر ئەو كەسەی گرتە ڤیدیۆیەكەی بڵاوكردووەتەوە تۆماركردووە، بەڵكو راستی بابەتەكە ئەوەیە ئەو منداڵە بەدوای شتێكدا دەگەڕێت كە باوكی لەناو ئەو زبڵدانە فڕێی داوە".


پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە