وەفیق سامەرایی: بۆردومانی كۆگاكانی حەشد بێ سوودە

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 146‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


وەفیق سامەرایی سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی عێراق لەسەردەمی بەعس رایدەگەیەنێت "هەموو ئەو دەنگۆیانەی باسی ئەوە دەكەن كە موشەكی حەشدی شەعبی توانای گەیشتنی بە لوبنان هەیە، دوورن لەڕاستیەوە".

سامەرایی لەفەیسبوك بابەتێكی نووسیوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر 1000 بنكە و كۆگای حەشدی شەعبی لە عێراق بۆردومان بكرێت، عێراق نالەرزێت.

دەشڵێت: "ئەوەی عێراق دەلەرزێنێت، بەئامانجگرتنی كەسایەتییە سیاسی و سەربازییەكانی حەشدە بە كوشتنیان و بەرپرسانی ئەو دەستەیەش (حەشدی شەعبی) باش ئەوە دەزانن و خۆیان ئامادە كردووە بۆ هەر ئەگەرێك".

ئەو بەرپرسە سەربازییەی پێشووی سوپای عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە رۆژ لەدوای رۆژ حەشدی شەعبی لە هەموو روویەكەوە بەهێزتر و دامەزراوتر و رێكخراوتر دەبێت.

ئا: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure