جه‌لال جه‌وهه‌ر پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رناگرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1468‌ جار بینراوە

تاگ :: گۆڕان

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاری ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرای ده‌كات، جه‌لال جه‌وهه‌ر پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رناگرێت، به‌ڵكو كه‌سێكی دیکە بۆ ئه‌و پۆسته‌ دانراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیار له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، تایبه‌ت بۆ دواڕۆژ ئاشكرا ده‌كات: ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت گوایه‌ جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌بێته‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروبارى چاكسازی راست نییه‌، به‌ڵكو كه‌سێكی تر بۆ ئه‌و پۆسته‌ دیاریكراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد: كه‌ جه‌لال جه‌وهه‌ر هیچ پۆستێك له‌ حكومه‌تدا وه‌رناگرێت، به‌ڵكو گۆڕان کەسێکی دیکەی دیاریكردووه‌ بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت.

تائێستا پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروبارى چاكسازی پڕنه‌كراوه‌ته‌وه‌و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت دسه‌ڵاته‌كانی دیاری نه‌كردووه‌و گۆڕان چاوه‌ڕوانه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاری بكرێت، ئنجا پۆسته‌كه‌ پڕده‌كاته‌وه‌.

پێشتر میدیاكان وا بڵاویانكرده‌وه‌ گوایه‌ جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی ده‌بێته‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروبارى چاكسازی.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure