ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ جه‌له‌ولا روویدا

هەواڵ / کوردستان :: 25/08/2019‌ :: 185‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناحیەی جەلەولا، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکی سوپای عێراقیدا تەقییەوە و برینداربوو، شەوی رابوردووش سەربازێک بە گولـلەی قەناس بریندارکرا.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشى جه‌له‌ولا به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: شه‌وى رابوردوو له‌ ناوچه‌ى ئیسڵاحى سنوورى جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ به‌ قه‌ناس ته‌قه‌ له‌ سه‌ربازێكى عێراقى كراوە و به‌ سه‌ختى برینداریكردووه‌. 

وتیشى: "به‌یانى ئه‌مڕۆش بۆمبێكى چێندراو به‌ ئۆتۆمبێلى ئه‌فسه‌رێك به‌ پله‌ى نه‌قیب له‌ ریزه‌كانى سوپاى عێراقدا ته‌قییه‌وه‌ و ئه‌ویش به‌ هه‌مانشێوه‌ به‌ سه‌ختى برینداربووه‌. 

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure