جیهان بەکورتی: باوەژنێک قێزەونترین کار بەرامبەر منداڵی مێردەکەی دەکات

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5717‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ناس-باوەژنێک قێزەونترین کار بەرامبەر منداڵی مێردەکەی دەکات

پۆلیسی پارێزگای موسەننا ئاشکرایکرد باوەژنێکیان دەستگیرکردووە بە ئاوی گەرم منداڵە تەمەن 6 ساڵەکەی مێردەکەی کوشتووە، لەکاتی لێپرسینەوەدا وتویەتی: "کاتیک لە مەتبەخ بووە ئاوی گەرمی کوڵاوی کردووە بە منداڵەکەدا و دەستی کردووەتە سەر دەم و لووتی تاکو بەتەواوەتی گیانی لەدەستداوە، دواتر لاشەکەی فڕیداوەتە هەیکەلی بینایەکەوە و بە خشت دایپۆشیوە، بۆ ئەوەی تاوانەکە بشارێتەوە، پاش پشتڕاستکردنەوەی وتەکانی، لە ئێستادا بەپێی بڕگەی (405)ی یاسای سزای عێراقی دادگایی دەکرێت.


نەهار- لەبەرچاوی کچە تەمەن 10 ساڵەکەیدا قێزەونترین کاری کرد

لە تورکیا کەیسی کوشتنی ژنێک لەسەر دەستی هاوسەری پێشووی هەرای نایەوە و ڤیدیۆی دوایین ساتی رووداوەکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، تێیدا کچی قوربانییەکە لە دایکی دەپاڕێتەوە نەمرێت، رۆژی هەینی ئەمینە بلوتی تەمەن 38 ساڵ لەسەر دەستی هاوسەرەکەی کوژرا پاش ئەوەی لە کافیتریای کیریکالی دەمەبۆڵەیان بوو و لەئەنجامدا لەبەرچاوی کچە تەمەن 10 ساڵەکەیان پیاوەکە چەقۆیەکیدا لە ملی ژنی پێشووی، پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی رووداوەکە چەندین کەسایەتی سیاسی و کەسانی بەناوبانگ داوایانکرد تورکیا چەند رێگەیەک بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان.


حورڕە- "دەمانەوێت لە ئاشتیدا بژین"...ئۆغڵو رەخنە لە سیاسەتی ئەردۆغان دژی میسر و سوریا دەگرێت
کەمال کیلیچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری لە لێدوانیکدا وتی: "دەبێت تورکیا بە ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانی بژی لە بولگاریاوە تاکو سوریا، هەروەها رەخنەی لە سیاسەتەکەی ئەردۆغان گرت و وتی "دەبێتەهۆی دابڕانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".


سەدا ئەلبەلەد- سەرۆکی کۆریای باکوور سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی هاویشتنی چەند موشەکێکی زەبەلاح دەکات
رۆژی شەممە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور سەرپەرشتی هاویشتنی چەند موشەکێکی زەبەلاحی کرد و وتی: "پێویستە کۆریای باکوور هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشختن و دروستکردنی چەکی نوێ چڕتربکاتەوە تاکو بەرەنگاری هەڕەشە و فشاری دوژمنەکانی بێتەوە.


ئەخبار ئەلئان- رووبەری ئاگرەکانی ئامازۆن فراوانتر بووە
لەماوەی 48 کاتژمێری رابوردوودا رووبەری ئاگرەکەی دارستانەکانی ئامازۆن فراوانتر بوو و 3706 دۆنمی تێپەڕاند.


RT- چەند وردەکاریەکی نوێ لەسەر خۆکوشتنی ملیاردیری بەناوبانگ ئبشتاین بڵاودەبێتەوە
بەپێی ڕۆژنامەی (هیڵ)ی ئەمریکی پێش ماوەیەکی کەم لە مردنی ملیاردیری ئەمریکی جێفری ئبشتاین، لە زیندان چاودێری لەسەر لابراوە، چونکە پزیشکە دەروونیەکەی وتوویەتی باری تەندروستی جێگیرە و مەترسی خۆکوشتنی نییە.


رەئی ئەلیەوم- سەرۆکایەتی فرەنسا: ماکرۆن داوا لە ترامپ دەکات گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بکات و رێکبکەون
رۆژی شەممە سەرۆکی حەوت گەورەترین دەوڵەتی جیهان گەیشتنە فڕەنسا، تاکو بۆ ماوەی دوو رۆژ گفتوگۆ لەسەر چەندین مەسەلە بکەن لە بازرگانییەوە بۆ گەرمبوونی بەرگەهەوای زەوی، لەم چوارچیوەیەدا ئیمانویل ماکرۆنی سەرۆکی فڕەنسا داوای لە هاوتا ئەمریکییەکەی کرد رێگە بە ئێران بدات بۆ ماوەیەکی کاتی نەوت هاوردە بکات و هەوڵ بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی گونجاو بدەن.


واشنتۆن تایمز-چارەکێکی ئەو کەسانەی لە ئەڵمانیا دەژین پێشتر پەنابەربوون
لە 25.5%ی ئەو کەسانەی لە ئەڵمانیا دەژین پێشتر پەنابەربوون، ئەمەش گەورەترین ئامارە تاکو ئێستا تۆمارکرابێت.


واشنتۆن تایمز- حیزبوڵا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی شکستی هێنا، یەکێکی دیکەش لە ئاسمانی بەیرووت تەقیەوە
رۆژی یەکشەممە وتەبێژی حیزبوڵا ئاشکرایکرد درۆنێکی ئیسرائیلی کەوتەخوارەوە و دانەیەکی دیکە لە ئاسمانی بەیرووتدا تەقیەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە بارگرژیەکەی نێوان ئیسرائیل و ئێران زیاتر تەشەنەی کردووە.


حوررە-راپۆرتێک وردەکاری چەند فڕۆکەیەکی سیخوری ئیماراتی ئاشکرا دەکات
چەند بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراو وردەکاری تازەترین فڕۆکەی سیخوری ئیماراتی ئاشکراکرد، لەم چوارچێوەیەدا رۆژنامەی هارتس-ی ئیسڕائیلی ئاشکرای کرد ماوەیەکە لە فرۆکەخانەی (زەفرە)ی سەربازی لە ئەبوزەبی بە نهێنی تاقیکردنەوە بەم فڕۆکە پێشکەوتووانە دەکرێت.

 بزنس ئینسایدەر- هەزاران کەس لە ساوپاولۆ خۆپیشاندانیان کرد تاکو فشار بخەنەسەر حکومەت، بۆ  ئەوەی چارەسەرێک بۆ ئاگرکەوتنەوەکەی ئامازۆن بدۆزنەوە
رۆژی هەینی هەزاران کەس لە ساوپاولۆ رژانە سەر شەقام تاکو فشار بخەنەسەر حکومەتی بەرازیل، بۆ ئەوەی ئاگری دارستانەکانی ئامازۆن بکوژێننەوە.

هازا ئه‌لیه‌وم- 200 بارهەڵگرى چەک و تەقەمەنى ئەمریکى گەیشتە شارى قامیشلۆى سوریا

بەپێی سەرچاوەیەکى ناوخۆیی سوریا نزیکەى 200 بارهەڵگرى ئەمریکى پڕ لە چەک و تەقەمەنى و کەره‌ستەى سەربازى لە هەرێمى کوردستانەوە گەیشتە شارى قامیشلۆ لە سوریا.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure