وێنە: پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل چوار کەسی کردە قوربانی

هەواڵ / کوردستان :: 25/08/2019‌ :: 140‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

دره‌نگانى شه‌وى رابوردوو به‌هۆى رووداوێكى هاتووچۆوه‌، دوو کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.


فازڵ حاجى، وته‌بێژى پۆلیسى هاتووچۆى هه‌ولێر (ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئابی 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌هۆى تیژڕه‌وییه‌وه‌ دره‌نگاكانى شه‌وى رابوردوو له‌سه‌ر رێگاى هه‌ولێر_شه‌قڵاوه‌ رووداوێكى هاتووچۆ روویداو به‌هۆیه‌وه‌ دوو کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو کەسی دیكه‌ش برینداربوون.

وتیشى:"رووداوه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بووه‌، شوفێرى ئۆتۆمبێلى كیا سپۆرتاج ئه‌وه‌نده‌ خێرابووه‌ له‌ سایدى خۆى لایدوه‌ و زیاتر له‌ هه‌شت مه‌تر به‌ وه‌رگه‌ڕاویى رۆشتووه‌ و دواتر شوفێره‌كه‌ له‌ جامى ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌رپه‌ڕیوه‌ و گیانى له‌ده‌ستداوه‌".

فازل حاجى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: دواى خۆكێشانى به‌ ئۆتۆمبێلێكى پیكاب، شوفێره‌كه‌ و دوو له‌ سه‌رنشینانى برینداركردووه‌ و بەڵام دواتر یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure