ئیسرائیل فەیلەقی قودسی ئێرانی كردە ئامانج

هەواڵ / جیهان :: 25/08/2019‌ :: 435‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل شەوی رابوردوو چەند ئامانجێكیان لەناو خاكی سوریا پێكا و بنكە و بارەگاكانی فەیلەقی قودس-یان بۆردوومان كرد.

ئەفیخای ئەدرەعی وتەبیێژی هێزەكانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند "فڕۆكە جەنگییەكانیان چەند بنكە و بارەگایەكی فەیلەقی قودسیان بۆردومان كردووە كە بەنیاز بوون پیلانی تیرۆریستی لەوێوە دژی ئیسرائیل دابڕێژن".

ئەدرەعی وتیشی: "هێرشەكە گوندی عەقرەبا-ی باشووری رۆژهەڵاتی شاری دیمەشقی پایتەختی سوریای گرتووەتەوەو لەچەند رۆژی رابوردوودا نیازی ئەوەیان هەبووە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل ئەنجام بدەن".

پ: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە