كچە پەیامنێرێك بە 10 ساڵ زیندانی سزادرا

هەواڵ / جیهان :: 25/08/2019‌ :: 220‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


مەرزیە ئەمیری پەیامنێر و رۆژنامەنووسی ئێرانی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئەو وڵاتە بە 10 ساڵ زیندانی و 148 قامچی سزا دەدرێت.

بەگوێرەی راپۆرتی ئێران ئینتەر ناشناڵی فارسی، مەرزیە ئەمیری رۆژنامەنووس و پەیامنێری "رۆژنامەی شەرق"ی ئێران بەهۆی بەشداری لە كۆبوونەوەكانی رۆژی جیهانی كرێكاران لە 1ی ئایاری ساڵی 2019دا دەستگیركراوەو لە ئێستادا لە زیندانی "ئیڤین"ی تاران سزاكەی بەسەردەبات". 

ئەو کچە پەیامنێرە، دوای نزیك بە سێ مانگ زیندانیكردن، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە بە تۆمەتی بەشداری لە كۆبووەنەوەكانی دژ بە رژێمی ئێران و پڕوپاگەندە دژ بە حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران، بە 10 ساڵ بەندكردن و 148 قامچی سزادراوە.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure