ئێران: به‌شێك له‌ هێزی مووشه‌كیى ئێمه‌ شاراوه‌یه‌ و كه‌س له‌ بوونى ئاگادار نیه‌

هەواڵ / جیهان :: 26/08/2019‌ :: 208‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

(رۆژی شه‌ممه‌ 24ى ئابی 2019)، وه‌زیرى به‌رگرى ئێران رایگه‌یاند: حكومه‌تى ئێران خاوه‌نى ژماره‌یه‌كى زۆر چه‌ك و موشه‌كى نهێنییه‌، ده‌شڵێت: "تائێستا ئه‌م چه‌كانه‌ ئاشكرا نه‌كراون".


ئه‌میر حاتمی، وه‌زیری به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هێزی موشه‌كیی ئێمه‌ زۆر به‌هێزتره‌ له‌وه‌ی كه‌ تائێستا له‌ میدیاكانه‌وه‌ ئاشكرا بووه‌".

وتیشى: "ژماره‌یه‌ك موشه‌كی زیره‌ك و دوورمه‌ودامان هه‌یه‌ كه‌ تائێستا هیچ میدیا، لایه‌ن و وڵاتێك ئاگاداری بوونیان نیه‌ به‌ شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئامانجه‌كه‌یان له‌ مه‌ودای زیاتر له‌ هه‌زار و 800 كیلۆمه‌تره‌وه‌ ده‌پێكن".

وه‌زیری به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "هێزی به‌رگری ئێمه‌، چه‌ك و موشه‌كه‌كانمان هه‌مووی له‌ ناوه‌وه‌ی وڵاتدا به‌رهه‌مهێنراون، نه‌وه‌ك ته‌نیا هیچ ئه‌ندازیارێكى ده‌ره‌كى ناتوانێت دایان بڕێژێته‌وه‌، به‌ڵكو هیچ كه‌سیش ناتوانێت به‌رهه‌میان بهێنێته‌وه‌، تایبه‌تن به‌ ئێران".

وڵاتى ئێران رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 22ی ئاب، په‌رده‌ی له‌سه‌ر سیستمی مووشه‌كیی (پاوه‌ر 373) لابرد كه‌ جۆره‌ مووشه‌كێكی  تازه‌ی به‌رگری ئاسمانی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تى. 

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure