کۆمەڵی ئیسلامی كاتى به‌ستنى كۆنگره‌ى خۆى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 25/08/2019‌ :: 247‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

ئەمڕۆ شەممە  24 ئاب، سکرتێری رۆژنامەوانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایگه‌یاند: ئەنجومەنی کۆمەڵی ئیسلامی بڕیاریداوە، ئه‌مساڵ کۆنگرەی خۆی ببەستێت.


حەیدەر مزەفەر، سکرتێری رۆژنامەوانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بە دواڕۆژی راگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە له‌ شاری هه‌ولێر به‌ سه‌رپه‌رشتیی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆبوونه‌وه‌یەکی تایبەتی ئەنجامدا، لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە‌ ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ببه‌ستێت".

وتیشی: "بەفەرمی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، سه‌رجه‌م ئه‌ندامان‌ و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ‌ ئاگاداركردونه‌ته‌وه‌ کە خۆیان ئامادەبکەن به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی حیزبەکەیان".

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure