لەماوەی 8 ساڵدا میسر 53 هەزار دۆنم زەوی کشتووکاڵی لەدەست داوە

هەواڵ / جیهان :: 25/08/2019‌ :: 132‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


بەپێی راپۆرتێکی سایتی ئەلرەئی، وەزیری کشتوکاڵی میسر ئاشکرایکردووە "لەماوەی ساڵەکانی 2011 بۆ 2019 وڵاتەکەی نزیکەی 53 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی لەدەستداوە".

 
راپۆرتێکی ناوەندی پاراستنی زەوی و زار ئاماژەی بەوەدا 1.9 ملیۆن جار دەستدرێژی بۆ سەر زەوییە کشتووکاڵییە بەپیتەکان کراوە.

هەرچەندە وەزارەتەکە دەستی بەسەر هەندێک لەم زەوییانە گرتووەتەوە، بەڵام نزیکەی 53.592 دۆنم زەوی کشتوکاڵی بە پیت لەدەرەوەی دەسەڵاتی وەزارەتەکەدایە.

موحەمەد ساڵح بەرپرسی ناوەندی پاراستنی زەوی و و زار وتی: "بەڕێوبەرایەتییەکەی هەموو رێگەیەک دەگرێتە بەر بۆ کۆتاییهێنان بەو دەستدرێژییانەی دەکرێتە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

بڵآوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure