كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان ئاشكراكرا

هەواڵ / کوردستان :: 24/08/2019‌ :: 18935‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ى خانه‌نشینانى سه‌ربازى و شارستانی دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تى هه‌رێم 16 مووچه‌ى خانه‌نشینان قه‌رزداره‌.

عه‌بدوڵا فارس، سه‌رۆكى یه‌كێتى خانه‌نشینانى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ى مانگى ئابى 2018ى خانه‌نشینان دابه‌شبكرێت، به‌مه‌ش هێشتا 16 مووچه‌ى خانه‌نشینان له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه‌.

وتیشى: "ئێمه‌ داواكارین هه‌رچى زووه‌ مووچه‌ى پاشه‌كه‌وتى خانه‌نشینان دابه‌شبكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و مووچانه‌ش دابه‌شبكرێت كه‌ تائێستا نه‌دراوه‌".

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: رۆژى سێشه‌ممه‌ 27ى ئاب مووچه‌ى خانه‌نشینانى سه‌ربازى و رۆژى دواتریش مووچه‌ى خانه‌نشینانى شارستانی دابه‌شده‌كرێت.

عه‌بدوڵا فارس، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: فەرمانبەرانی عێراق به‌پێى یاساى ژماره‌ (9)ى ساڵى 2014 به‌ڕێژه‌ى 100% خانه‌نشین ده‌كرێن، به‌ڵام له‌هه‌رێم رێژه‌ى خانه‌نشینى 80%یه‌و ئه‌مه‌ش "نادادپه‌روه‌ره‌رییه‌".

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure