هاتووچۆکردن له‌ دەروازەیەکی نێوان هه‌رێم و تورکیا زیادیكردووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 24/08/2019‌ :: 175‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

ماوه‌یه‌كه‌ هاتووچۆکردن له‌ ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕی نێوان هه‌رێم و توركیا زیادیكردووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌روازه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ ئەوەی بكرێته‌ ده‌روازه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى".


عیرفان سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕ له‌ سنوورى قه‌زای ئامێدی بەدواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕ كه‌ تاكه‌ ده‌رگاى سنووریه‌ له‌ نێوان قه‌زا ئامێدی و توركیا هاتووچۆى گه‌شتیاران له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ توركیا و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ زیادیكردووه‌".

وتیشى: "پێشتر له‌ رۆژێكدا 500 بۆ 600 گه‌شتیار هاتووچۆیان ده‌كرد، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ده‌وامى ده‌روازه‌كه‌ بووە رۆژانه‌، ئێستا رێژەکە گەیشتووەتە 900 بۆ 1000 گەشتیار".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ماوه‌ى رابوردوو رۆژانه‌ 70 بۆ 80 ئۆتۆمبێڵ هاتووچۆیان ده‌كرد له‌ ده‌روازه‌كه‌ ئێستا 110 بۆ 150 ئۆتۆمبێڵ هاتووچۆ دەکەن.

عیرفان باسی لەوەشکرد: ته‌نیا كێشه‌ى رێگاى هاتووچۆمان هه‌یه‌ له‌ ده‌روازه‌كه‌، ئه‌ویش رەزامەندی بۆ وەرگیراوە کە لە قۆناغی یەکەمدا 23 کیلۆمەتری قیرتاو بکرێت، هاوکات کار بۆ ئەوەش دەکەین دەروازەکە بەنێودەوڵەتی بکەین.

پ: ن. ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure