سعودیە و ئیمارات لە رێگەی ئیسرائیلەوە داوا لە ئەمریکا دەکەن هێرش نەکاتە سەر ئێران

هەواڵ / جیهان :: 24/08/2019‌ :: 185‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

بەپیی ماڵپەڕی عەرەب 48، هەریەکە لە ئیمارات و سعودیە داوایان لە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا کردووە هیرش نەکاتە سەر ئێران.

ماڵپەڕی عەرەب 48 لەسەر زاری نووسەری ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر بەناوی بێن کاسبێت ئاشکرایکرد: چەند بەرپرسێکی دەزگاری هەواڵگری خەلیجی (ئیماڕات و سعودیە) گەشتیانکردووە بۆ ئەمریکا تاکو داوا لە ئەمریکییەکان بکەن هێرش نەکەنە سەر ئێران.

بەپێی ئەلمۆنیتۆر ئیسرائیل رۆڵی هەبووە لە گەیاندنی نامەکەی کەنداو بۆ بەرپرسە ئیدارییەکانی ئەمریکا و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کەنداو لەوە دەترسێت بەهۆی هێرشێکی بچووکی ئەمریکا باجێکی گەورە بدات.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەدا نەتەنیاهۆ ساڵی 2003 بەشداری کردووە لەو کۆبوونەوەیەی پێش هێرشکردنە سەر عێراق ئەنجامدراو و وتوویەتی پێویستە رژێمی سەدام حسێن لەناوببرێت، لەبەر ئەوەی چەکی ئەتۆمی دروستکردووە، هەربۆیە ئێستا نایەوێت وا دەرکەوێت هانی ئەمریکا دەدات هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران، لەبەر ئەوەی پڕۆژە یاسایەکە نازانرێت سەرکەوتوو دەبێت یان نا.

لەم چوارچێوەیەدا نەتانیاهۆ هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ جۆن بۆلتۆنی راوێژکاری نەتەوەیی ئەمریکا سنووردار بکات، بەڵام لە ناخەوە ئارەزوومەندە دۆناڵد ترامپ هێرش بکاتە سەر ئێران.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure