کۆسرەت رەسوڵ لەبارەی وادەی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی زانیاری نوێ ئاشکرادەکات

هەواڵ / کوردستان :: 24/08/2019‌ :: 758‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

(ئەمڕۆ 24ی ئابی 2019) کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو وادەی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دیاری دەکەین.

کۆسرەت رەسوڵ لە رێوڕەسمی پرسەی دایکی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، بە میدیاکانی راگەیاند: هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەنجامدەدرێت و وادەی بەستنی کۆنگرەش لەو کۆبوونەوەیەدا دیاریدەکرێت.

لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری دواڕۆژدا دەربارەی شێوازی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە کە ئایا تەوافوقی دەبێت یان دیموکراسیانە و بەپێی هەڵبژاردن دەبێت؟، وتی: "هەر لە کۆبوونەوەکەی هەفتەی داهاتوودا بڕیار لەسەر ئەو بابەتەش دەدرێت".

ئا: چ.ع

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure