سوپاى برازیل به‌شدارى له‌ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ى دارستانى ئه‌مازۆن ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 24/08/2019‌ :: 171‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سه‌رۆكى برازیل ره‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگرى دارستانه‌كانى ئه‌مازۆن و به‌دواداچوونى چالاكییه‌ تاوانكارییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا.


بڕیاره‌كه‌ى خایەر بولسونارۆ، سه‌رۆكى برازیل ناوچه‌ى دانیشتوانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان و شوێنه‌ سروشتیه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى دیكه‌ له‌ برازیل كه‌ گه‌وره‌ترین دارستانى جیهان ده‌گرێته‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكى برازیل نیشانداوه‌ له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگرى دارستانه‌كانى ئه‌مازۆن.

بەشی زۆری ئاگرەکە لەو بەشەی دارستانه‌كه‌یه‌ کە دەکەوێتە ویلایەتی ماتۆ گرۆسۆ و زۆرترین زیانیش بەر ئەو بەشە کەوتووە و ئاگرەکە لە رێگەیه‌كى خێرا و سه‌ره‌كى نزیک بووه‌ته‌وه‌ و مەترسی لەسەر هاتووچۆکاران دروستکردووە.
 
گومان دەکرێت بەشێک لە ئاگری دارستانەکە بە دەستی ئەنقەست و لەلایەن جووتیارانی ناوچەکەوە بووبێت.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure