پیاوێك ژنه‌كه‌ى سه‌ربڕى

هەواڵ / جیهان :: 24/08/2019‌ :: 24620‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئاڕ تى – پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ى پێشووى به‌به‌رچاوى كچه‌كه‌یانه‌وه‌ كوشت

(رۆژى هه‌ینى 23ى ئابى 2019) تاوانێكى قێزه‌ون توركیاى هه‌ژاند، پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ى پێشووى له‌به‌رچاوى كچه‌كه‌یان كوشت.
به‌پێى سایتى ئاڕ تى روسى، ژنه‌كه‌ ته‌مه‌نى 38 ساڵه‌ و ناوى ئامینه‌ بوڵوته‌، رۆژى هه‌ینى له‌ كافتریایه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى پێشووى بووه‌ به‌ ده‌مه‌بوڵه‌یان و له‌ئه‌نجامدا به‌ به‌رچاوى كچه‌ ده‌ ساڵانه‌كه‌یانه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى چه‌قۆیه‌كى كردووه‌ به‌ ملیدا و سه‌رى بڕیوه‌ و كوشتوویه‌تى.
ڤیدیۆى كوشتنه‌كه‌ى ئامینه‌ له‌ سایت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌وه‌، به‌ڵام دواتر سڕایه‌وه‌ و ڤیدیۆكه‌ توركیاى هه‌ژاند، له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كچه‌كه‌ له‌ دایكى ده‌پاڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێ "توخوا مه‌مره‌".


ئه‌خبار ئه‌لئان – نزیكه‌ى 10 هه‌زار ئاگر له‌ دارستانه‌كانى ئه‌مازۆرن كه‌وتووه‌ته‌وه‌
ئه‌مساڵ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانى ئه‌مازۆن ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆماركرد، ئاژانسى چاودێریكردنى گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا و بۆشایى ئاسمانى برازیلیش ئاشكرایكرد: ته‌نیا له‌مساڵدا 73 هه‌زار ئاگر له‌ دارستانه‌كانى ئه‌مازۆن كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ته‌نیا له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌وه‌ 9500 ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یى تۆماركردووه‌ و رووبه‌رێكى زۆرى دارستانه‌كه‌ى سووتاندووه‌.


ئه‌لبه‌یان - سه‌رۆكى ئۆرۆگواى گرێیه‌كى پیس له‌ سییه‌كانیدا دروستده‌بێت
(رۆژى هه‌ینى 23ى ئابى 2019) نوسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئۆرۆگواى رایگه‌یاند: سه‌رۆك تابارى ڤازكێز سه‌رۆكى ئۆرۆگواى گرێیه‌كى پیس له‌ سییه‌كانیدا دروستبووه‌.
 

ئه‌نادۆڵ – جه‌نگى ئابورى گڕده‌گرێت.. ترامپ رسوماتى گومرگى سه‌ر هه‌موو كاڵا چینییه‌كان زیادده‌كات
(شه‌وى هه‌ینى 23ى ئابى 2019) دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: رسوماتى گومرگى سه‌ر كاڵا چینییه‌كان به‌به‌هاى 250 ملیار دۆلار زیاد ده‌كات كه‌ ده‌كاته‌ 25% بۆ 30% زیاترى ئه‌و بڕه‌ى پێشتر دانرابوو.
 

ئه‌لنه‌هار – شه‌رابى فڕه‌نسى له‌ مه‌ترسیدایه‌
(رۆژى هه‌ینى 23ى ئابى 2019) دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دووباره‌ رسوماتى گومرگى سه‌ر شه‌رابى فڕه‌نسى زیادكرد، ئه‌وه‌ش وه‌ڵامێك بوو له‌ دژى فڕه‌نسا كه‌ باجى له‌سه‌ر كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى ئه‌مریكا له‌ بوارى ته‌كنه‌لۆجیا زیادكردووه‌.


ئیندیپێنده‌نت – ئیمانوێڵ ماكرۆن: له‌سه‌ر ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانى ئه‌مازۆن رێككه‌وتنى بازرگانى نێوان ئه‌وروپا و به‌رازیل راده‌گرین
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌ى برازیل و وڵاتانى دراوسێى به‌رامبه‌ر ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانى دارستانه‌كانى ئه‌مازۆن، رێككه‌وتنى بازرگانى له‌نێوان ئه‌وروپا و برازیل و وڵاتانى دراوسێى راده‌گرین.
 

ئه‌سرار میدیا – ترامپ داوا له‌ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات چین به‌جێبهێڵن... ژوورى بازرگانی ره‌تیده‌كاته‌وه‌
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا داواى له‌ كۆمپانیا چینییه‌كان كرد به‌دواى وڵاتێكى تردا بگه‌ڕێن و چین به‌جێبهێڵن، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌بێ چینیش ده‌توانن سه‌ركه‌وتووبن و پێویستییان به‌ چین نییه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ژوورى بازرگانى ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: پابه‌ندبوون و به‌رده‌وامبوون باشترین رێگه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتن.
 

ئه‌لنه‌هار – دواى هێرشكردنه‌سه‌ر كاروانێكى سه‌ربازى توركیا ئه‌ردۆغان سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات
سه‌رۆكایه‌تى توركیا رایگه‌یاند: "(رۆژى سێشه‌ممه‌ 27ى ئابى 2019) ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات بۆئه‌وه‌ى چاوى به‌ هاوتا روسییه‌كه‌ى ڤلادیمێر پویتن بكه‌وێت"، ئه‌م سه‌ردانه‌ى ئه‌ردۆغانیش چه‌ند رۆژێك دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ى توركیا دێت له‌كاتى هێرشه‌ ئاسمانییه‌كاندا له‌ سوریا.  

 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف   



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure