فڕه‌نسا ده‌ستپێشخه‌رى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى ئه‌تۆمى ئێران ده‌كات
هەواڵ / جیهان :: 24/08/2019 :: 89 جار بینراوە
دواڕۆژ
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشنیاره‌كانى سه‌رۆكى فڕه‌نسا بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى ئه‌تۆمى ئێران به‌ڕێگه‌یه‌كى راستدا ده‌ڕوات، به‌ڵام پێویستى به هه‌وڵى زیاتره.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى فڕانس پرێس محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند: ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فڕه‌نسا پێشنیارى نوێى خستووه‌ته به‌رده‌م حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران.
وتیشى: "پێمانوایه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به رێگه‌یه‌كى راستدا ده‌ڕوات، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووین به‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت پێیبگه‌ین".
ئا: هـ. ق
بڵاوكردنه‌وه: شیروان شه‌ریف