وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی سبەی راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 14128‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشکردنی مووچەی بۆ سبەی راگەیاند.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری (ئەمڕۆ شەممە 24ی ئابی 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: "رۆژی یەکشەممە لە پارەکەی بەغدا دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە کە چەند رۆژێک بوو بەهۆی نەمانی پارە لە بانکەکاندا راگیرابوو".

ئاماژەی بەوەشکرد: رۆژی یەکشەممە مووچەی (وه‌زاره‌ته‌كانی سامانه‌ سروشتییه‌كان و ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ناوخۆ، ده‌زگای ئاسایش، پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری فریاكه‌وتن و ره‌گه‌زنامه) ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان كراوه‌ و دابه‌شده‌كرێت.

ئا: رێباز
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure