ژماره‌یه‌ك قومارچى ده‌ستگیركران

هەواڵ / عێراق :: 24/08/2019‌ :: 470‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌ت ئه‌نجامدراوه‌ بۆ داخستنى هۆڵه‌كانى رۆلێت و قومار له‌ شارى به‌غدا و ده‌یان كه‌سى قومارچى ده‌ستگیركراون.


نووسینگه‌ى پشكنه‌رى گشتى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌یه‌كى ده‌ستگیركردنى سه‌ر به‌ نووسینگه‌ى پشكنه‌رى گشتى، لە ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تدا 140 كه‌سى له‌سه‌ر قوماركردن و له‌كاتى قوماردا ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ له‌ هۆڵه‌كانى قومار و رۆلێتدا بوون و كاریان له‌و هۆڵانه‌دا كردووە له‌ به‌غداى پایته‌خت، له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا 20 ژنى تێدابووه‌، كه‌ هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى جۆراوجۆر بوون، هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیشیان تێدایە.

ده‌شڵێت: "نووسینگه‌ى پشكنه‌رى گشتى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ، به‌ فه‌رمانى دادوه‌ر دوو هۆڵى رۆلێت و قوماركردنى داخستووه‌ كه‌ به‌ته‌نیشت دوو هۆتێلى گه‌وره‌وه‌ بوون له‌ به‌غدا".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: مه‌فره‌زه‌كه‌ى پشكنه‌رى گشتى په‌ڕاوى یاسایى بۆ كردوونه‌ته‌وه‌ و هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌شى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌ كه‌ بۆ قوماركردن و رۆلێت به‌كارهاتوون.

پ: ن.ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure