ژمارەیەک بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 378‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک دەستگیرکردنی ژمارەیەک بازرگانی مادەی هۆشبەریان راگەیاند.


سەرچاوەیەک لە راگەیاندنی لیوای ٦١ی تایبەت ئەمشەو هەینی ٢٣ی ئاب، بە دواڕۆژی راگەیاند: "لەسەر زانیاری هەواڵگری و دوای بەدواداچونێکی ورد لە گەڕەکی فەیلەق هێزەکانمان توانیویان ٤ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن".

وتیشی: "لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنراو بۆ بەکارهێنانی مادەکە".

ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure