پله‌كانى گه‌رما له‌ هه‌رێم دادەبەزن

هەواڵ / کوردستان :: 23/08/2019‌ :: 24807‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: بارسته‌ هه‌وایه‌كی فێنک روو له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما دادەبەزن.


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: "له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی فێنک روو له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌م هۆیه‌وه‌ پله‌كانی گه‌رما دادەبەزن". 

وتیشی: "كاریگه‌ری ئه‌م بارسته‌ هه‌وایه‌ واده‌كات 3 بۆ 5 پله‌ی گه‌رمی دابەزن، تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 25ی ئاب، به‌رده‌وامده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش جگه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك کە له‌ 40 پله‌ به‌رز تر ده‌بێت، دهۆك 38 پله‌ و هه‌ولێر 39 پله‌ و سلێمانی 40 پله‌ ده‌بێت". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: " له‌ كۆتا كاتژمێره‌كانى شه‌وى یه‌كشه‌ممه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كى گه‌رم روو له‌ هه‌رێم ده‌كات و پله‌كانى گه‌رما دووباره‌ ده‌ست به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌ سێ پله‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌".

پ: رێباز

ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure