ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شاری له‌نده‌ن كه‌وتۆته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 23/08/2019‌ :: 543‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆی هەینی 23ی ئاب، له‌ بینای نۆتین هیڵ تاوه‌ر له‌ ناوه‌ڕاستی  شاری له‌نده‌ن ئاگرێكی گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌ له‌ قاتی 12ی بیناكه‌وه‌ و ئاگره‌كه‌ زۆر به‌خێرایی بڵاوبوویه‌وه‌.


به‌ پێی وێبسایتی "ئێكسپرێس"، له‌ تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ تایبه‌تی له‌ تویته‌ر وێنه‌ی ئاگره‌كه‌ زۆر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، یه‌كێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر وێنه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له‌ بینایه‌كی نزیك گرینڤیڵ، وامانزانی حكومه‌ت كێشه‌ی ئه‌و بینایانه‌ و ئه‌ندازه‌كارییه‌كانی په‌یوه‌ندیی به‌ گازه‌وه‌ هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات".

به‌ پێی چه‌ندین شایه‌تحاڵی دیكه‌ كه‌ ئاگره‌كه‌یان بینیووه‌، ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌: "ئاگره‌كه‌ زۆر بووه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ پۆلیسی ئاگركوژێنه‌وه‌ی پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بكوژێنرێته‌وه‌ هەر لەبەر ئەوەشە تا ئێستا (تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە)  کۆنترۆڵ نەکراوە".

و: كێوان
ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure