کشتوکاڵی سلێمانی پەیامێک ئاڕاسته‌ى ھاووڵاتیان دەکات

هەواڵ / ئابوری :: 24/08/2019‌ :: 381‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

لەبارەی بەرھەمی ناوخۆیی و کاری جووتیارانەوە کشتوکاڵی سلێمانی پەیامێکی دڵنیایی دەداته‌ ھاووڵاتیان.


رزگار خدر، جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى ئابى 2019) بە دواڕۆژی راگه‌یاند: کەرتی کشتوکاڵ لە کوردستان زۆر بە تەندروستی دەکرێت و جووتیاران بە رێنمایی کشتوکاڵی دەکەن و ناوچەکەمان باشترین بەرھەمی کشتوکاڵی ھەیە بەھۆی بەپیتی زەویەکەیه‌وه‌ کەمترین سەمادی دەوێت.

وتیشی: "جووتیاران لەئێستادا بەھۆی پێشکەوتنی کەرتی کشتوکاڵی و دنیا بەشێک لەو دەرمانانەی کە موغەزین بۆ خاک و رەگ و رووەکەکان بەکاریدەھێنن ئەوەش بە چاودێری و رێنمایی کشتوکاڵی و ئەندازیارانی کشتوکاڵی".

جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ھەموو ئەو دەرمان و پێداویستیانەی دەفرۆشرێت لەلایەن نوسینگە و کۆمپانیاکانی کشتوکاڵەوە چاودێرییان لەسەرە، ھەموو ئەو دەرمانانەی لە بازاڕدا ھەیە رێگەپێدراون بۆیە رێگەیان پێدراوە بێتە بازاڕەکانەوە.

ئاماژەی بەوەشدا: "دڵنیایی تەواو دەدەین بە ھاووڵاتیان لەڕووی بەرھەمی رووەکی کشتوکاڵی و ئاژەڵی بەرھەمێکی تەندروستە و تام و لەزەتی تایبەتی ھەیە و لە نرخیشدا ھەرزانە".

بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure