پشدەر: کچ و کوڕێکی گەنج خنکان

هەواڵ / کوردستان :: 23/08/2019‌ :: 16733‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 23 ی ئاب، لە ئاوی زێیی بچوک لە سنووری قەزای پشدەر، کچ و کوڕێکی گەنج خنکان.

عوسمان ئەحمەد بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشانەی شەهیدانی قەڵادزێ بە دواڕۆژی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کچ و کوڕێکی گەنج بە خنکاوی گەیشتونەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لە ڕووباری کەویی سنووری قەزای پشدەر خنکاون و لە ئێستادا توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەیان دەکرێت.

وتیشی: " کچەکە ناوی  (عائیشە ئییبراهیم)ە و کوڕەکەش ناوی ( ڕێبین بەکر)ە و تەمەنی هەردوکیان 20 ساڵە و هەردوو قوربانیەکەش خەڵکی سنووری قەزای پشدەرن".

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی رایدەگەیەنێت: ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە کچەکە کەوتووەتە ناو ئاوی زێی بچوک و کوڕەکەش هەوڵی رزگارکردنی داوە و پاشان هەردوکیان خنکاون.

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure