مالیكى هه‌ڕەشه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 23/08/2019‌ :: 195‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

نورى مالكى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق و سه‌رۆكى ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسا، هه‌ڕەشه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێت: "تا ئێستا 12 كۆگا بۆردوومان كراون".

نورى مالیكى له‌ به‌یاننامه‌كدا ده‌ڵێت: "عێراق به‌وپه‌ڕى هێزه‌وه‌ وه‌ڵامى ئیسرائیل ده‌داته‌وه‌، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ئیسرائیل له‌ بۆردومانى چه‌ك و كۆگاكانی حه‌شدى شه‌عبى تێوه‌گلاوه‌".

مالیكى له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاشكراى ده‌كات: "تائێستا 12 كۆگاى چه‌ك و جبه‌خانه‌ بۆردوومانكراوه‌، هه‌ندێك ژماره‌ش په‌رده‌پۆش ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ به‌دوور بگیردرێت ئیسرائیل له‌ پشتى ئه‌و كرده‌وانه‌وه‌ن".

داواش ده‌كات: "حكومه‌تى عێراقى ئه‌وه‌ ئاشكرابكات، كه‌ كێ له‌ پشتى به‌ ئامانجكردنى باره‌گاكانى حه‌شده‌وه‌یه‌".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌: "عێراق به‌هاوكارى و یارمه‌تى ئێران، به‌ توندى به‌وپه‌ڕى هێزه‌وه‌ به‌رپه‌رچى ئیسرائیل ده‌داته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وێت ده‌ستى هه‌بووه‌ له‌ بۆردومانى كۆگاكانى حه‌شدى شه‌عبیدا، باره‌گاكانى ئیسرائیل بۆردوومان ده‌كه‌ن".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure