رێكارێكی یاسایی به‌رامبه‌ر سیاسییه‌كان و حیزبه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 261‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق لێپێچینه‌وه‌ له‌و موڵكانه‌ ده‌كات موڵكی حكومه‌تن و حیزبه‌كان ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ریدا.


ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌: "عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی كردووه‌ به‌ دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ موڵكه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز كه‌ به‌رپرسانی ئێستا و پێشوو تێیدا نیشته‌جێن، بۆ ئه‌وه‌ی لێیان وه‌ربگیرێته‌وه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: "عه‌بدولمه‌هدی له‌ ئه‌نجامی راپۆرتێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌سه‌ر موڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی تر هه‌ستاوه‌ به‌و كاره‌ كه‌ ئێستا به‌ ده‌ستی به‌رپرسه‌كان و حیزبه‌كانه‌وه‌یه‌".

ئه‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێكیهێناوه‌ پێكدێن له‌ (فه‌رمانگه‌ی خانووبه‌ر له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانگه‌ی خانوبه‌ره‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی) و كاریان ئاماده‌كردنی خشته‌یه‌ك ده‌بێت له‌باره‌ى ئه‌و موڵك و ماڵانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن سیاسییه‌كان و حیزب و رێكخراوه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

داواشی له‌ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ كردووه‌ كه‌ رێكاری یاسایی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ بگرنه‌به‌ر كه‌ زیاده‌ڕەوییان كردووه‌ته‌ سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت و پێویسته‌ له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا لێیان وه‌ربگیرێته‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure