گه‌رمیان: نزیكه‌ى دوو ملیۆن جوچكه‌ هاودره‌ى كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان كراوه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 136‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا له‌ سنوورى گه‌رمیان نزیكه‌ى دوو ملیۆن جوچك هاورده‌ى كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان كراوه‌ له‌و رێژه‌یه‌ش چوار هه‌زار تۆن گۆشتى مریشك به‌رهه‌مهێنراوه‌.

عوسمان موسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "لە ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابوردووى ئه‌مساڵدا له‌ سنوورى گه‌رمیان به‌ 173 جار یه‌ك ملیۆن و 928 هه‌زار و 750 جوچك هاورده‌ى كێڵگه‌كانى به‌خێوكردنى په‌له‌وه‌ر له‌ گه‌رمیان كراوه‌". 

وتیشى: "له‌و رێژه‌یه‌ كه‌ دراوه‌ به‌ پڕۆژه‌كان نزیکەی 114 هه‌زار جوچکە مرداربوونه‌تەوە و بڕی یه‌ك ملیۆن و 814 هه‌زار و 715  مریشک بەرهەمهاتووە کە دەکاتە نزیکەی  چوار هه‌زار تەن گۆشتی مریشک، بۆ ئه‌مه‌ش نزیکەی حه‌وت هه‌زار و 200 تۆن ئالیک بەکارهێنراوە و دراوته‌ پڕۆژه‌كان". 

وتیشى: "ئاستى به‌رهه‌مێهێنان زۆر باشه‌ به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌ى مرداربووه‌ به‌ هۆكارى نه‌خۆشى ته‌نیا 6%بووه‌، 94%ى به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست گه‌شه‌یان كردووه‌ و به‌رهه‌مهێنراون". 

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure