سزاى راوكردن به‌پێى جۆرى ئاژه‌ڵ دیاریكرا

هەواڵ / کوردستان :: 24/08/2019‌ :: 621‌ جار بینراوە
بڕى سزاكه‌ ده‌گاته‌ 10 ملیۆن دینار

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

دەستەی ژینگەی هەرێم رایدەگەیەنێت: بۆ لەمەودوا سزای قورسی ئەو كەسانە دەدرێت كە راوی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی دەكەن لەهەرێمی کوردستان، بە جۆرێك سزاكەیان دەگاتە زیاتر لە 10 ملیۆن دیناری عێراقی و له‌مڕۆشه‌وه‌ سزاکە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
 
هەندرێن شێخ راغب، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی پاراستن و چاكکردنی ژینگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى ئابى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: بەفەرمی دەستەی ژینگەی هەرێم لیستێكی سزادانی ماددی دیاریکردووه‌ تایبەت بەو كەسانەی کە راوی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دەکەن و لەمڕۆوه‌ بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنه‌وه‌ و ئاڕاستەی پۆلیسی دارستانی هەرێمی کوردستانیش کراوە.

لەبارەی سزاکانەوە شێروانی، وتی: "سزاکان بە جۆرێكە کە سزای راوكردنی پڵنگ و ورچ و جۆرەکانی و ئاسك و بزنی كێوی 10 ملیۆن دینارە، سزای راوكردنی كەو پێنج ملیۆن دینار، بەرازی كێوی 500 هەزار دینار و رێوی 300 هەزار دینار و راوكردنی سمۆرە 100 هەزار دینارە".

سزاکان بەم جۆرەی خواره‌وه‌یه‌:




پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure