دوو رۆژ پشووی رەسمی لە هەرێم رادەگەیەندرێت

هەواڵ / کوردستان :: 23/08/2019‌ :: 55123‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو رۆژ پشووی رەسمی رادەگەیەن[رێت.

بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵانە رۆژی 1 و 10ی موحەڕەم دەکرێتە پشووی رەسمی.

بەگوێرەی رۆژمێری عەرەبی بۆ ئەمساڵ رۆژی شەممە 31ی ئاب دەکاتە سەری ساڵی کۆچی و 1ی موحەرەم، بەوبۆنەیەوە لە هەرێم دەکرێتە پشوو.

هاوکات رۆژی دووشەممە 9ی ئەیلولی 2019 بەبۆنەی رۆژی عاشورا (10ی موحەرەم) لە هەرێم دەکرێتە پشووی رەسمی.

ئامادەکردن: رێباز

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure