نرخى شووتى بەرزدەبێتەوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 832‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، سامان قوبادى

نرخى یه‌ك كیلۆ شووتى له‌ بازاڕه‌كاندا به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌، سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رهه‌مى شووتى ناوخۆ كه‌مبووه‌ته‌وه‌و هه‌نارده‌ى ناوچه‌كانى خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌كرێت.


سه‌روه‌ر عه‌لى له‌ سه‌ندیكاى عه‌لوه‌كه‌ى سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: نرخى یه‌ك كیلۆ شووتى له‌ عه‌لوه‌ى سلێمانى به‌ 400 بۆ 450 دیناره‌، به‌ڵام له‌بازاڕدا به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه‌و یه‌ك كیلۆ به‌ 750 دیناره‌، له‌كاتێكدا له‌ چه‌ند رۆژى رابوردوو له‌ خوار 500 دیناره‌وه‌ بووه‌".

ناوبراو هۆكاره‌كه‌شى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ و ناردنى بۆ ناوچه‌كانى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراق، وتی: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت حكومه‌تى ناوه‌ند له‌ ده‌روازه‌كانى خوارووى عێراق رێگه‌ بدات به‌ هێنانى شووتى، ئه‌وكات نرخه‌كه‌ى داده‌به‌زێت".

نزیكبوونه‌وه‌ له‌ كۆتایى وه‌رزى پێگه‌یاندنى به‌رهه‌مى شووتى ناوخۆ، هاوكات خسته‌ڕووى كه‌م و خواستى زۆرى هاووڵاتییان له‌سه‌رى و هه‌نارده‌كردنى بۆ ده‌ره‌وه‌، له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكدا نرخى یه‌ك كیلۆ شووتى 350 دینارى چووه‌ته‌سه‌ر، تاكه‌ چاره‌سه‌ریش رێگه‌دانه‌ به‌ هاورده‌كردنی به‌رهه‌مى ده‌ره‌كى. 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوركدنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure