بەشێک له‌ پارەی کوردستان دەبرێته‌ دەرەوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 520‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

داوا دەکرێت کەرتی گەشتوگوزاری ناوخۆ لە کوردستان بەھێز بکرێت و ئەو پارانە لە ناوخۆدا بمێنێتەوە و نەڕواتە دەرەوە.


یاسین مەحمود، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرھێنەرانی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: "ساڵانە بڕێکی زۆر لە ھاووڵاتیان لە کوردستانەوە گەشتی وڵاتانی تورکیا و ئێران دەکەن و پارەیەکی زۆر بۆ کەرتی گەشتوگوزاری ئەو وڵاتانە دەبرێت، بۆیە دەبێت حکومەت پەلەبکات لە پێشخستنی کەرتی گەشتیاری لە ناوخۆدا".

راشیگەیاند: "گەشتوگوزاری وڵاتانی دراوسێ ھانی ھاووڵاتیانی کوردستان دەده‌ن کە سەردانی وڵاتەکەیان بکەن، دەبێت لە ناوخۆدا شوێنە گەشتیارییەکان باش بکرێن، بۆ ئەوەی خەڵکی سلێمانی بچنە ناوچە گەشتیارییەکانی دھۆک و زاخۆ و ناوچەکانی دیکەوە، بە پێچەوانەوە ھاووڵاتیانی ئەو شارانە بێنەوە بۆ سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری".

ئاماژەی بەوەشدا: "ھاتنی گەشتیارانی شارەکانی خوارووی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگە، بەڵام دەبێت زیاتر پشت بە گەشتیاری ناوخۆی ھەرێمیش ببەسترێت و ھاووڵاتیانی کوردستان پارەکانیان نەبەنە دەرەوەی ھەرێم".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure