جیهان بەکورتی: باوكێك بە تێزاب كوڕ و بووكە گەنجەكەی دەسووتێنێت

هەواڵ / جیهان :: 23/08/2019‌ :: 12470‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پیاوێكی تەمەن 60 ساڵان  لە شاری خەلخالی سەر بە پارێزگای تەبرێز، بە هۆی ئەوەی كوڕەكەی لەسەر قسەی ئەو هاوسەرگیری نەكردووە و لەگەڵ ئەو كچەی كە خۆشی ویستووە، هاوسەرگیری كردووە تێزابیان پیادەكات و دەیانسوتێنێت.


بە گوێرەی راپۆرتی رۆكنانیوزی ئێرانی:  عەلی  بۆ بەدەست هێنانەوە و دڵدانەوەی باوكە 60 ساڵانەكەی كە لەگەڵ هاوسەرگیری ئەو ئەو كچەی خۆشەویستووە، نارەزامەند بووە، سەردانی لای باوكیان كردووە، بەڵام باوكی عەلی تێزابی بە دەم و چاوی و جەستەی كوڕ و بووكەكەییدا كردووە و سووتاندوونی، بووكەكەی سكاڵای لەسه‌ر باوكی هاوسەرەكەی تۆماركردووە و لە لایەن پۆلیسیەوە دەستگیركراوە.

ئەلبەیان- فڕەنسا بۆ بریتانیا: کاتى رێککەوتنى نوێ لەسەر بریکست بەسەرچوو
ئیمانوئێل ماکڕۆن سەرۆکى فڕەنسا، بوڕیس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانى بریتانیاى ئاگادارکردەوە کە کات نییە بۆ هەمواردنەوەى رێککەوتنى بریکست، تایبەت بە دەرچوونى بریتانیا لە یەکێتى ئەوروپا، کە وا چاوەڕوان دەکرێت لە 31ى تشرینى یەکەمى داهاتوو کۆتایی پێبێت.

مەرکەز ئەلڕەوابت- ئێران بۆ رزگارکردنى رێککەوتنە ئۆتۆمییەکەى بە پێشنیارێکى فڕەنسى کۆن رازى دەبێت
محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران ئاشکرایکرد کە تاران بۆ رزگارکردنى رێککەوتنە ئۆتۆمییەکەى کە لەساڵى 2015 لەگەڵ هێزە نیودەوڵەتییەکان واژۆى کردووە، ئامادەیە بە پێشنیارێکى فڕەنسى کۆن رازى بێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ (پێنجشەممە 22ى ئاب) ماکرۆن داواى کردبوو کە سزاکانى سەر ئێران سوک بکرێتەوە یان کار بکرێت بۆ دۆزینەوەى رێگایه‌ك بۆ قەرەبووکردنەوەى گەلى ئێران لەبەرامبەر پابەندبوونى بە رێککەوتنە ئۆتۆمییەکەى.

ئەخبار 24- دوو لێپرسراوى ئەمریکى: لەچەند رۆژى رابوردوو ئیسرائیل هێرشى ئاسمانى کردۆتە سەر عێراق
رۆژنامەى نیویۆڕک تایمز نووسیویەتى: دوو لێپرسراوى باڵاى ئەمریکى ئاشکرایان کردووە ئیسرائیل لە چەند رۆژى رابوردوو، هێرشى ئاسمانى کردووه‌تە سەر کۆگایەکى چەک و تەقەمەنى تایبەت بەو فەسائیلە چەکدارانەى لەناو خاکى عێراقن و ئێران پشتگیرییان لێدەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە پێشتر بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیران ئیسرائیل، بەڵینى دابوو کە هەموو ئەو ئامانجانە بپێکێت کە ئێران پشتگیرییان لێدەکات لەهەر شوێنێک بن.

ئەلناس-تورکیا بەهۆى عێراقەوە زیانى ملیارێک هێلکە و 17 ملیۆن مریشکى سەربڕاوى بەرکەوتووە
ژوورى بازرگانى ئیستەنبوڵ ئاشکرای کرد، پێشتر عێراق لیستى 78 جۆر لە بەرهەمەکانى تورکیاى قەدەغە کردبوو، بەڵام لە ئێستادا ئەو لیستە زیادیکردووە و بووه‌ه‌تە 85 مادە لە نێوانیاندا هێلکە و مریشکى سەربڕاو هەیە، ئەمەش زیانێگى گەورەى بە ئابورى تورکیا گەیاندووە و لە ئێستادا نزیکەى یەک ملیار هێلکە لە بێبازاڕى ماونەتەوەو 17 ملیۆن مریشکى سەربڕدراو-یش زیانى بەرکەوتووە.

سەدا ئەلبەلەد- ئەمریکا هۆشدارى دەداتە تورکیا: پرسى فرۆشتنى سیستمى موشەکى پاتریۆت کۆتایی پێهات
لێپرسراوێک لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئاشکگرای کرد، دواى ئەوەى تورکیا موشەکى s400 ى لە روسیا کڕى، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا سیستمى موشەکى پاتریۆتى لەو لیستەدا سڕیەوە کە واچاوەڕوان دەکرا کۆمپانیاى ریسیۆن بۆ تورکیا بەرهەمى بهێنێت. 

سەدا ئەلبەلەد- مالیزیا بە بەهاى 161 ملیۆن دۆلار دەستبەسەر گەورەترین رێژەى ماددەى هۆشبەردا دەگرێت
ئەمڕۆ (هەینى 23ى ئاب 2019)دەسەڵاتدارانى مالیزیا ئاشکرایان کرد، کە دەستیان بەسەر سێ ته‌ن لە ماددە هۆشبەرەکاندا گرتووە، کە نرخەکەى بە بەهاى 161 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، ماددەکانیش جۆراوجۆرن و دیارترینیان کۆکایینە کە لە ئیکوادۆرەوە هێنراوەو کیتامین-یش لە پاکستانەوە هێنراوەو لەئەنجامدا چوار بازرگانى مالیزى و نۆ بازرگانى بیانى-یش دەستگیرکراون.

و: ئاکۆ زەنگەنە، ئازوو محەمەد
پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure