لیستی مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك راگه‌یه‌ندرا

هەواڵ / کوردستان :: 23/08/2019‌ :: 14843‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت و چه‌ند توێژێك دابه‌شده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری تایبه‌ت بۆ دواڕۆژ وتی: "وه‌زاره‌تی دارایی لیستێكی مووچەی مانگی 5ی وه‌زاره‌ته‌كانی سامانه‌ سروشتییه‌كان و ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ناوخۆ، ده‌زگای ئاسایش، پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری فریاكه‌وتن، ڕه‌گه‌زنامه، ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان كراوه‌و دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ به‌غدا ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دواخست و دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر درا.

پێشتر ناجی رەدیس ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق به‌ دواڕۆژی راگه‌یاندبوو: نەبوون و ناڕوونی داتا و ژمارەکان لەسەر ژمارەی فەرمانبەرو هێزی پێشمەرگەی هەرێم لەلای لیژنەی دارایی و وەزارەتی دارایی عێراق و حکومەتی فیدراڵی، بووەتەهۆی ئەو کێشانەی نێوان هەردوولا، کێشەکانیش بوونه‌ته‌هۆی رێگریكردن لە ناردنی مووچە و شایستەکانی هەرێم".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure