دواین زانیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه
هەواڵ / کوردستان :: 23/08/2019 :: 16068 جار بینراوە
دواڕۆژ
دواى گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، بڕیاروایه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێت و تاكو پێنجشه‌ممه كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری 2019ی هەموو وەزارەتەکان بهێنرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه: رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌كرێت كه مووچه‌ی مانگی ئایاری 2019یان وه‌رنه‌گرتووه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشی كرد: رۆژی یه‌كشه‌ممه 25ی ئابی 2019، مووچه‌ى مانگى ئایارى هه‌ریه‌ك له وهزارەتهكانى سامانه سروشتییه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ناوخۆ، پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرت، لیوای یەک و لیوای ٢ی پۆلیسی پاراستنی داموده‌زگاكانی نه‌وت دابه‌شده‌كرێت.
ئەو سه‌رچاوه‌یه وتیشی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌غدا دره‌نگ پاره‌كه‌ی ناردووه، بۆیه تاوه‌كوو پێنجشه‌ممه مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان و خانه‌نشینیش دابه‌شده‌كرێت".
ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد