به‌غدا ئەفسەرێکی سەردەمی سەدام ده‌كاته‌ خه‌لیفه‌ی داعش

هەواڵ / عێراق :: 23/08/2019‌ :: 2599‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی ئاشكرای كرد: ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه‌ رێكخراوه‌كه‌ی ده‌خاتە ژێر دەستی یه‌كێك له‌ یاریده‌ده‌ره‌كانی خۆی.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌: ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی فه‌رمانی ده‌ركردووه‌ كه‌ عه‌بدوڵڵا قه‌رداش ئه‌فسه‌رێكی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی سه‌دام حسێن ببێته‌ خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعش.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: قه‌رداش چه‌ند ساڵێك له‌ زیندانی بوكا له‌ به‌سڕه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدادیدا پێكه‌وه‌ بوون، كه‌ ئه‌وكات هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ ده‌ستگیركرابوون.

رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌: بڕیاره‌كه‌ی به‌غدادی ده‌ریده‌خات ناوبراو نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌یه‌ وه‌كو شه‌كره‌و به‌رزی فشاری خوێن، هه‌روه‌ها به‌هۆی برینداربوونی له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ مانگی ئایاری ساڵی 2017.

عه‌بدوڵڵا قه‌رداش پێشتر كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و پله‌یه‌كی به‌رزی هه‌بووه‌ له‌ناو داعشدا و به‌ "مامۆستا" ناوبراوه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی سیاسه‌ت و كرده‌وه‌ وه‌حیشگه‌رانه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌سێكی ناسراوه‌.

به‌پێی رۆژنامه‌ی تایمز: دانانی قه‌رداش له‌و پۆسته‌، مانای ئه‌وه‌یه‌ داعش خۆی بونیاد ده‌نێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ عێراق و سوریا كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان هێنرا.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure