چیرۆكى كوژرانى كوڕه‌كه‌ى بن لادن ئاشكرا بوو

هەواڵ / جیهان :: 22/08/2019‌ :: 875‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
له‌پاش ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ى ئابى 2019 به‌ فه‌رمى مارك ئه‌سبه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا كوژرانى حه‌مزه‌ى كوڕى ئوسامه‌ بن لادنى سه‌رۆكى پێشووى رێكخراوى قاعیده‌ى پشتراستكرده‌وه‌، كه‌ناڵى حوڕڕه‌ زانیارى نوێى له‌سه‌ر ئه‌و كوشتنه‌ بڵاوكرده‌وه‌. 


چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا به‌ كه‌ناڵه‌كه‌یان راگه‌یاندووه‌ كه‌ حه‌مزه‌ بن لادن له‌ ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیى ئه‌مریكادا كوژراوه‌ له‌ناو سنوورى ئه‌فغانستان كه‌ نزیك بووه‌ له‌ سنوورى پاكستانه‌وه‌. 

ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌  ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ئاسمانیى و زه‌مینییش بووه‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئامانج لێى ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانى رێكخراوى قاعیده‌ بووه‌.
  
پێشتر ئه‌مریكا بڕى یه‌ك ملیۆن دۆلارى ته‌رخانكرد وه‌ك پاداشت بۆ پێدانى زانیارى سه‌باره‌ت به‌ شوێنى حه‌مزه‌ بن لادن كه‌ وه‌ك جێگره‌وه‌ى باوكى له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا له‌ رێكخراوه‌كه‌دا.

 ئا : هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure